ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌م نیشانه‌یه كرد له نینۆكه‌كاندا سه‌ردانی پزیشك بكه
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئاوسانی نینۆكه‌كان ئاماژه‌یه بۆ دابه‌زینی ڕێژه‌ی ئۆكسجین له خوێندا به ڕێژه‌یه‌كی زۆر، ئه‌م بابه‌ته‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ری هه‌یه نیشانه بێت بۆ توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
دان باومگاردت پزیشكی گشتی له زانستی ده‌مار له زانكۆی بریستۆل وتویه‌تی" یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییانه‌ی له‌سه‌ر نینۆك ده‌رده‌كه‌وێت گرفته‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و شیبوونه‌وه‌ی جگه‌ر و هه‌وكردنی سییه‌كانه"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" چه‌مانه‌وه و ئاوسانی نینۆك ئاماژه‌یه بۆ ته‌ندروستی نه‌خۆش، پزیشكه‌كان ده‌توانن بۆ ده‌ستنیشانكردنی ته‌واوی گرفته ته‌ندروستیه‌كان به‌كاریبهێنن، له‌وانه‌ش گرفته‌كانی پێست هه‌تا ده‌گاته نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله و گرفته‌كانی خوود به‌رگری"
PM:07:52:16/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2688
جار خوێنراوه‌ته‌وه