خانمه هونه‌رمه‌ندێك چه‌ند ڕۆژێك به‌رله‌وه‌ی بمرێت ده‌یزانی ده‌مرێت
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی سوری" ئینجی موراد" چه‌ند ڕۆژێك پاش چونی بۆ نه‌خۆشخانه و تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی گیانی له‌ده‌ستدا.
دایكی ئینجی له‌ڕێی پۆستێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی" نزا بۆ كچه‌كه‌م بكه‌ن و گه‌ردنی ئازاد بكه‌ن" مردنی ئه‌م خانمه له‌كاتێكدایه چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ئێستا ئینجی له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پۆستی كردوه و نوسیویه‌تی" من ده‌مرم، لێم خۆشبن" پاش ئه‌و هاوسه‌ری ئه‌م خانمه له هه‌ژماره‌كه‌ی نوسیویه‌تی" من هاوسه‌ری ئینجی م، هاوسه‌ره‌كه‌م پێویستی زۆری به نزای ئێوه هه‌یه و دۆخی له‌نێوان مردن و ژیاندایه"
ئه‌گه‌رچی تائێستا هۆكاری مردنی ئه‌م خانمه ئاشكا نه‌كراوه به‌ڵام به‌شێك باس له‌وه ده‌كه‌ن توشی ڤایرۆسی سییه‌كان بووه و به‌شێكی دیكه‌ش هۆكاری خراپبوونی دۆخی ته‌ندروستی بۆ دووگیانیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه"
PM:10:35:10/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوه‌ته‌وه