هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كه‌ی به‌ریتانیا ده‌ستگیركرا
وێستگە ستایل-
ئید شیران گۆرانیبێژی ناوداری به‌ریتانی به‌هۆی ژه‌نینی میوزیگ له شه‌قامێكی شاری "بنگالۆر" له باشووری هندستان ده‌ستگیركرا، هۆكاره‌كه‌شی بۆ وه‌رنه‌گرتنی مۆڵه‌تی ژه‌نینی ئامێری میوزیكی ده‌گه‌ڕێننه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ده‌ركه‌وتوه ئه‌م هونه‌رمه‌نده كه ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه له شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغی ئه‌م شاره‌ی هندستان كه‌شێكی جیاواز دروستبكات، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه ئه‌ویش ناچار بووه خۆی ڕاده‌ست بكات.
پۆلیس ئاشكرای كردوه پێشتر وه‌ڵامی نه‌خێر دراوه به‌م هونه‌رمه‌نده بۆ ئه‌وه‌ی میوزیك بژه‌نێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه یه‌كێكه له قه‌ره‌باڵغترین ناوچه‌كانی ئه‌م شاره، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی نمایشه‌كه هاوڵاتیه‌ك په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نمایشه ڕابگرێت.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌ڕێی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه پێشتر مۆڵه‌تی فه‌رمی بۆ ئه‌م كاره‌ی وه‌رگرتوه و سه‌یره به‌لایه‌وه كه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه.
هه‌واداره‌كانی شیران له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕه‌خنه‌یان له به‌رپرسانی ئه‌و ناوچه‌یه گرتوه و باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌جیاتی ڕێگه گرتن له چالاكیه‌كی له‌م جۆره باشتره كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان و كه‌می ئاو له شاره‌كه‌دا بكرێت كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 14 ملیۆن كه‌سه.
PM:09:47:10/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه