چین..هاوسه‌رگیری كه‌میكردوه
وێستگە ستایل-
ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری له چین به‌ڕێژه‌ی %5 كه‌میكردوه به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته داویانه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و منداڵبوون له‌و وڵاته زیاد بكرێت.
داتاكانی وه‌زاره‌تی كاروباری چین ده‌ریخستوه زیاتر له 6.1 ملیۆن كچ و كوڕی گه‌نج له‌ماوه‌ی ساڵی 2024 هاوسه‌رگیریان كردوه و %7.68 دابه‌زین له‌م ڕێژه‌یه‌دا دروستبووه به‌راورد به ساڵی 2023.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه"كه‌مبوونه‌وه‌ی گرنگیدان به هاوسه‌رگیری هۆكاره‌كه‌ی بۆ زۆری تێچووی په‌روه‌رده كردنی منداڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بێجگه له‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانبه‌رن هه‌ست به ئارامی ناكه‌ن سه‌باره‌ت به داهاتویان بۆ دوور مه‌ودا."
به‌ڵام هاندان بۆ هاوسه‌رگیری و منداڵبوون گرفتێكی سه‌ره‌كیه بۆ حكومه‌تی چین و ئێستا ڕێژه‌ی دانیشتوانی چین 1.4 ملیۆن كه‌سه له‌كاتێكدا چین دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانه له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه به‌ڵام ئه‌م وڵاته ئێستا به‌ده‌ست خێرا پیربوون ده‌ناڵێنن.
دابه‌زینی ڕێژه‌ی له‌دایكبوون له‌چین بۆ سیاسه‌تی ساڵی 1980 بۆ 2015 ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت به‌نزیكه‌ی 300 ملیۆن هاوڵاتی چینی خانه‌نشین بكرێت و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له‌هه‌وڵدان چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته بكه‌ن و پرۆگرامی تایبه‌ت به ئاگاداركردنه‌وه‌ی گه‌نجانیان خستۆته كار سه‌باره‌ت به گرنگی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری و په‌یوه‌ندی سۆزداری بۆ ئه‌وه‌ی خێزان دروستبكه‌ن.
PM:09:33:10/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 596
جار خوێنراوه‌ته‌وه