دوو نیشانه 11 ساڵ به‌ر له ده‌ركه‌وتنی نیشانه سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌ڵه‌فان ده‌رده‌كه‌وێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ دوو نیشانه‌ی ئاشكرا كردوه كه نیشانه‌ی پێشوه‌خته‌ی توشبونن به خه‌ڵه‌فان و په‌یوه‌ندی به یاده‌وه‌ریه‌وه نییه و 11 ساڵ به‌ر له ده‌ركه‌وتنی نیشانه باوه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ له زانكۆی"موناش" له ملبۆرن ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه" له‌ده‌ستدانی خێرای كێشی له‌ش و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی سودبه‌خش دوو نیشانه‌ن بۆ ئاگاداربوونه‌وه له توشبوون به نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فان"
داتاكانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 1078 كه‌سی توشبوو به خه‌ڵه‌فان و 4312 كه‌سی توش نه‌بوو به‌م نه‌خۆشییه وه‌رگیراوه، ئه‌نجامه‌كان تیایدا ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی خه‌ڵه‌فان بوون زۆر خێراتر كێشی له‌شیان دابه‌زیوه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌بوون.
هاوكات ئاستی كۆلیسترۆڵی سوودبه‌خش 5 ساڵ به‌ر له ده‌ركه‌وتنی نیشانه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه له جه‌سته‌ی توشبووان به خه‌ڵه‌فان تۆماركراوه.
PM:08:26:09/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1120
جار خوێنراوه‌ته‌وه