توێژینه‌وه‌یه‌ك: خانمان پێویستیان به خه‌وی زیاتر هه‌یه به‌راورد به پیاوان
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی سه‌لماندویه‌تی خانمان پێویستیان به خه‌وی زیاتر هه‌یه به‌راورد به پیاوان، له توێژینه‌وه‌كه‌شدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه خانمان پێویستیان به 11 خوله‌ك نوستنی زیاتره هه‌موو شه‌وێك به‌راورد به پیاوان.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ماوه‌یه ئه‌وه‌نده زۆر نییه به‌ڵام كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌شی جیاوازی هۆرمۆنی جه‌سته‌ی خانمانه له‌ماوه‌ی سوڕی مانگانه یان دووگیانی بێجگه له‌وه‌ش خانمان به‌ڕێژه‌ی %40 ئه‌گه‌ری تێكچوونی خه‌ویان زیاتره به‌راورد به پیاوان.
ئه‌یلین ئه‌لیكسه‌نده‌ر پسپۆڕی ته‌ندروستی گشتی خانمان و نوست تایبه‌ت به گۆڤاری گلامۆر وتویه‌تی" كاتێك بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به كاری ئه‌ندامه‌كانی له‌شه‌وه هه‌یه بۆنمونه هۆرمۆنی خانمان كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر نوستن ئه‌وه مانای وایه خانمان زیاتر پێویستیان به نوستن هه‌یه و ئه‌گه‌ر نیوه‌ڕوان بخه‌ون ئه‌وه زیاتر ده‌چنه خه‌وی قوڵه‌وه."
بێجگه له بابه‌ت و هۆكاره بایلۆجیه‌كان، خانمان به‌هۆی ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیانه‌وه زیاتر ماندوو ده‌بن و ئه‌وه‌ش واده‌كات زیاتر پێویستیان به نوستن هه‌بێت.
ئه‌لیكسه‌نده‌ر ده‌شڵێت" ئه‌گه‌رچی پێویستی نوستن له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕێت و جیاوازه، به‌ڵام خانمان به‌هۆی ئه‌ركی زۆری ماڵ و منداڵ زیاتر ماندوو ده‌بن و بۆ چالاكبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یان نوستنی زیاتریان پێویسته"
پسپۆڕان 7-9 كاتژمێر به باشترین ماوه ده‌زانن بۆ نوستن هه‌تا جه‌سته و مێشك چالاك ببێته‌وه و مرۆڤ له توشبوون به نه‌خۆشی دوور بێت و خانه‌كانی مێشك پارێزراوبن.
PM:08:17:09/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 868
جار خوێنراوه‌ته‌وه