ئه‌وروپا..له‌مه‌ودوا كۆمپانیاكان ده‌توانن مێروو له‌به‌رهه‌مهێنانی خواردن به‌كاربهێنن
وێستگە ستایل-
له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ڕێگا ده‌درێت پاوده‌ری مێروو چاره‌سه‌ركراو به تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی به‌دیاریكراوی قالونچه‌ی بچووك"تینیبریو مولیتور" وه‌ك خۆراك بفرۆشرێت، ئه‌گه‌رچی پێشتر وه‌ك خۆراك په‌سه‌ندكرابوو به‌ڵام ئه‌مجاره مێروه‌كه به تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌ی چاره‌سه‌ركراوه و ڤیتامین D تێكراوه.
به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی ئه‌م پاودره و به بازاڕكردنی ته‌نها بۆ كۆمپانیایه‌كی فه‌ڕه‌نسی ڕێگه‌پێدراوه، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێگه‌یداوه مێروو وه‌ك خۆراك به‌كاربهێندرێت به‌ڵام هه‌ر كۆمپانیایه‌ك بیه‌وێت ئه‌م بابه‌ته وه‌ك پرۆژه ڕێكبخات پێویسته مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه له بابه‌ته‌كه‌دا ئه‌وه‌یه هه‌ر خۆراكێك مێروو له به‌رهه‌مهێنانیدا هه‌بێت پێویسته له‌سه‌ر قتوه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كرابێت و بنوسرێت.
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی مێروو له دروستكردنی خواردن یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه" هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ئازاده له‌وه‌ی ده‌یه‌وێت چی بخوات و هیچ كه‌س به زۆر مێروو و كرمی پێ‌نادرێت بیخوات"
PM:07:50:09/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 676
جار خوێنراوه‌ته‌وه