چۆن نیشانەکانی خوێنبەربوونی گەدە بناسینەوە؟
وێستگە ستایل-
خوێنبەربوونی گەدە دەتوانێت لە ئەنجامی برینی گەدە، هەوکردنی گەدە، یان حاڵەتەکانی تری گەدە و ڕیخۆڵە ڕووبدات، نیشانەکانی پەیوەستن بە توندی خوێنبەربوونەکە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بریتین لەم نیشانهی خوارهوه كه دکتۆر دیاری پزیشکی پسپۆری نهشتهرگهری گشتی، نەشتەرگەری قەڵەوی لهم بابهتهدا ئاماژهی بۆ كردوه.
نیشانە سەرەکییەکان
1-خوێنبەربوونی سووک تا مامناوەند
- پیسایی ڕەش
- خوێنبەربوون (ڕشانەوە کە خوێنی لەگەڵدایە)
-ماندووبوون یان بێهێزی
-ئازاری سک
-هێڵنجدان یان ڕشانەوە
-کاڵبوونەوەی پێست و دەموچاو: نیشانەیە بۆ کەمخوێنی بەهۆی لەدەستدانی خوێنەوە.
2-خوێنبەربوونی توند (مەترسی لەسەر ژیان دروست دەکات)
-لێدانی دڵ بە خێرایی
-سەرگێژخواردن یان بێهۆشبوون: بەهۆی دابەزینی پەستانی خوێنەوە (Hpovolemia).
-هەناسە تەنگی: لە کەمبوونەوەی ئۆکسجین لە خوێندا.
-دابەزینی فشاری خوێنی توند: شۆک بەهۆی لەدەستدانی خوێنی زۆرەوە.
-پێستی سارد
PM:05:11:09/02/2025
ئهم بابهته 684
جار خوێنراوهتهوه