ڤیدیۆ: چۆپی به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ"چۆپی فه‌تاح" له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی ”وڵاتەگەم” بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی چۆپی به زاراوه‌ی"كه‌لهور" وتویه‌تی و ئه‌وه‌ش كارێكی جیاوازی ئه‌م خانمه‌یه و له‌ڕێی كۆمێنته‌وه ده‌ستخۆشی ئاڕاسته‌كراوه كه زاراوه‌كانی دیكه‌ی زمانی كوردی له گۆرانیه‌كانیدا به‌كارده‌هێنێت.
شیعری وڵاته‌گه‌م له‌لایه‌ن"تارا موسته‌فا" نوسراوه و ئاواز و میوزیك "ئه‌میر جه‌باریان" كاری بۆكردوه، له ده‌رهێنانی "ناسڕ حه‌یده‌ر" یه.
چۆپی لە ساڵی 1983 لە شاری کەرکووک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵی دا بووە کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتووە پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن، لە ساڵی 2003 یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بڵاو کردووه‌تەوە.
PM:08:23:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوه‌ته‌وه