ئاگاداربه..خواردنه‌وه‌ی قاوه زیانی هه‌یه
وێستگە ستایل-
قاوه یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وه ناسراوانه‌ی تامێكی به‌هێزی هه‌یه و كالۆریه‌كی كه‌می تیادایه، بڕێكی باش له ووزه ده‌به‌خشێته جه‌سته و خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشی جه‌سته‌یان دابه‌زێنن.
ئه‌م خواردنه‌وه‌یه چه‌ندین سودی ته‌ندروستی هه‌یه له‌وانه‌ش" باشكردنی ته‌ركیز و چالاكردنی زینده‌چالاكی جه‌سته به‌ڵام كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر له كاتی نه‌گونجاودا بخورێته‌وه"
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری Times of India بڵاویكردۆته‌وه خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی ڕه‌ش به بڕی زۆر یان له‌و كاتانه‌ی ته‌ندروستیت ڕێگا نادات بیخۆیته‌وه به‌ڵام گوێ به‌مه ناده‌یت ئه‌وه زیانی زۆری ده‌بێت له‌وانه‌ش:
1-گرفت له كۆئه‌ندامی هه‌رس دروستده‌كات:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قاوه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی پێكهاته‌یه‌كی ترشی هه‌یه هۆكاره بۆ ئاڵۆشی دیواری گه‌ده و گرفت له كۆئه‌ندامی هه‌رس دروست ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نابێت له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی بخورێته‌وه چونكه ده‌بێته هۆی سوتانه‌وه‌ی گه‌ده و قورسبوونی هه‌رس و گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده.
2- تێكچوونی خه‌و:
یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كه‌كانی قاوه بریتیه له كافاین، ئه‌مه‌ش ئاگای زیاد ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی قاوه زۆر ده‌خۆنه‌وه ناتوانن به باشی بخه‌ون و خه‌ویان تێكده‌چێت.
3-سترێس و دڵه‌ڕاوكێ:
پێكهاته‌كانی قاوه واده‌كه‌ن به‌رهه‌مهێنانی ئه‌دریناڵین زۆر ببێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات مرۆڤ زیاتر هه‌ست به چالاكی بكات به‌و هۆیه‌وه زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه سترێس و بی خه‌وی و دڵه‌ڕاوكێ زیاد ده‌كات، ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌م گرفتانه‌ت هه‌یه باشتره له خواردنه‌وه‌ی قاوه دوور بكه‌ویته‌وه.
4- زیانی هه‌یه بۆ ئێسك:
خواردنه‌وه‌ی قاوه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر هۆكاره بۆ مژینی كالسیۆم، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر چڕی ئێسك ده‌بێت به‌تێپه‌ڕبوونی كات به‌تایبه‌ت له خانماندا له‌ماوه‌ی پاش وه‌ستانی سوڕی مانگانه، چاكتره ئافره‌تان له‌پاش ته‌مه‌نی 40 ساڵی له‌جیاتی قاوه ئه‌و خواردنه‌وانه بخۆنه‌وه كه بڕێكی زۆر كالسیۆم له پێكهاته‌یدا هه‌یه.
5- لێدانی دڵ خێرا ده‌كات:
ئه‌و كافاینه‌ی له‌ناو قاوه‌ی ڕه‌شدا هه‌یه هانده‌ره بۆ سه‌نته‌ری كۆئه‌ندامی ده‌مار ئه‌مه‌ش لێدانه‌كانی دڵ خێرا ده‌كات یان ناڕێكی ده‌كات، باشتره ئه‌وانه‌ی پێشتر گرفتی دڵیان هه‌بووه خۆیان دوور بگرن له خواردنه‌وه‌ی قاوه چونكه زیانی ده‌بێت بۆیان.
PM:05:27:11/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 712
جار خوێنراوه‌ته‌وه