‌ئایا ڤایرۆسە نوێیەکەی چین چاره‌سه‌ری نییه‌؟

وێستگە ستایل-

ڤایرۆسێکە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی سوکی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدان کە هەمان نیشانەی ئەنفلۆنزای وەرزی هەیە، دكتۆر سەرخێڵ پسپۆڕی تەندروستی گشتی له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری باسكردوه‌.

دكتۆر سه‌رخێڵ ده‌ڵێت"ئەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠١ لە هۆڵەندا دەستنیشانکرا لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی نێوان مرۆڤەکانەوە بڵاودەبێتەوە."

نیشانەکانی HMPV بریتین لە ئازاری جەستە کۆکە و تا و گیرانی لووت و هەناسە توندی.

نەخۆشییەکە لەزۆربەی تەمەنەکان دەردەکەوێت بەتایبەت ئەوکەسانەی ئاستی بەرگری جەستەیان لاوازە، ئەم ڤایرۆسە کەدەگاتە سیەکان نەخۆش توشی هەناسە تەنگی دەکات، بەشێک لەو نەخۆشانە بۆ چارەسەر پێویستیان بە نەخۆشخانەدەبێت، تائێستا ڕێژەی مردن بەم ڤایرۆسە لاوازە.

بۆچی لە چین حاڵەتەکان بەرز دەبنەوە؟

هاوشێوەی زۆرێک لە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان، لە کۆتایی زستان و بەهاردا زۆرترین چالاکی هەیە، لەبەر ئەوەیە کە ڤایرۆسەکان لە سەرمادا باشتر دەژین و بە ئاسانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێنەوە چونکە خەڵک زیاتر لە ژوورەوە دەمێننەوە.

لە باکووری چین، بەرزبوونەوەی ئێستای HMPV هاوکاتە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما کە پێشبینی دەکرێت تا مانگی ئازار بەردەوام بێت.

 لە ئێستادا زۆرێک لە وڵاتانی نیوەگۆی باکوور، لەنێویاندا ڤایرۆسەکە بڵاوە بەڵام سنووردار نەکراوە بە چین، بەڵام پێدەچێت زیادبوونی بڵاوبوونەوەکە زیادبوونی ئاسایی وەرزی بێت کە لە زستاندا دەبینرێت.

زانیارییەکانی دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە ئەمریکا و بەریتانیا دەریدەخەن کە ئەم وڵاتانەش لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تووشی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی HMPV بوون، خۆپارێزی گشتی ستاندارد.

وەک بەستنی دەمامک لە شوێنە قەرەباڵغەکان، دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی لەو شوێنانەی کە دەکرێت ئەگەر مرۆڤ مەترسی زیاتری هەبێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی توندتر بەهۆی هەوکردنی ڤایرۆسی هەناسەدانەوە، پاکوخاوێنی باشی دەستەکان و وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا.


PM:05:06:11/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌