توێژینه‌وه‌یه‌ك: زه‌یت هۆكاره بۆ زیادبوونی توشبوون به شێرپه‌نجه‌یه له‌ناو گه‌نجاندا
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه تیایدا ژماره‌یه‌ك وه‌ره‌م له زیاتر له 80 نه‌خۆش وه‌رگیراوه كه توشبووی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆنن و ته‌مه‌نیان 30-85 ساڵ بووه، تیایدا ئاشكرا بووه كه زه‌یتی سوركردنه‌وه‌ی خواردن وه‌ك زه‌یتی گوڵه‌به‌ڕۆژه و كانولا و گه‌نمه‌شامی و تۆوی ترێ مه‌ترسی توشبوون به‌یه‌كێك له‌خێراترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره زه‌یتانه هۆكارن بۆ زیادبوونی هه‌وكردن له جه‌سته‌دا ئه‌مه‌ش مه‌ترسی گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان زیاد ده‌كات له‌ڕوی بایلۆجیه‌وه چالاكیان ده‌كات، پسپۆڕان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن دووربكه‌ونه‌وه له‌به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره زه‌یتانه‌ی له تۆوی ڕوه‌ك دروست ده‌كرێن چونكه هۆكاری توشبوونن به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره، باشتره زیاتر زه‌یتی زه‌یتوون و ئه‌ڤۆگادۆ به‌كاربهێنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت به‌كارهێنانی بڕێكی مامناوه‌ند له زه‌یت زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی.
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه ڕێژه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن له‌ناو گه‌نجانی ئه‌مه‌ریكا زیادی كردوه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه %90 زیاترببێت له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له 50 ساڵ كه‌متره، ئه‌و خۆراكانه‌ش كه ده‌ستكاری پێكهاته‌كه‌ین كراوه و بڕێكی زۆر چه‌وری و شه‌كریان تیادایه هۆكاری زیادبوونی ڕێژه‌ی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌رسه.
PM:09:39:12/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 3232
جار خوێنراوه‌ته‌وه