چارەسەری گرژبوونی کۆڵۆن چییە؟
وێستگە ستایل-
لەبەرئەوەی تاکو ئێستا هۆکارەکانی نەخۆشییەکە روون نین، بۆیە چارەسەر بەندە لەسەر لابردنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە، لە هەندێک حاڵەتیش تەنیا کۆنتڕۆڵکردنی خۆراک و لابردنی گوشاری دەروونی چارەسەری حاڵەتەکە دەکەن. لە باوترین چارەسەرەکان بریتین لەم ڕێگایانهی دكتۆر دارا پزیشكی نهشتهرگهری ههرس و جگهر لهم بابهتهدا باسیدهكات.
1-خۆراک:
وازهێنان لەو خۆراکانەی کە گازەکانی گەدە دروستدەکەن بە تایبەت پاقلەمەنییەکان. هەروەها رووکردنە ئەو خۆراکانەی کە ریشاڵەکانیان زۆر تێدایە وەک سەوزەکان و خواردنەی زۆرتری ئاوم کە قەبزی ناهێڵن.
2-دەروونی:
ئەو کەسانەی کە تووشی دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و باری دەروونی ناجێگیردەبن، پێویستە سەردانی پزیشكی دەروونی بکەن.
3-دەرمان:
کە بەشێكیان بۆ نەهێشتنی قەبزی، سکچوون و سکئێشە بەکاردێن و هەندێکی دیکەیان وەک تەواوکەری خۆراکی ریشاڵی دەخورێن.
PM:07:16:11/12/2024
ئهم بابهته 780
جار خوێنراوهتهوه