نۆتۆكس چییه؟
وێستگە ستایل-
نۆتۆكس جێگره‌وه‌ی بۆتۆكسه بۆ ده‌ستكه‌وتنی پێستێكی جوان و ته‌ندروست بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، به‌ڵام ئایا نۆتۆكس ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ست ده‌هێنێت كه بۆی دروستكراوه.
له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر باس له به‌كارهێنانی "نۆتۆكس" ده‌كرێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی پێستێگی گه‌شاوه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به ده‌رزی و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بكات.
هۆكار چییه ئاره‌زووی زۆری له‌سه‌ره:
له‌ڕوی جوانكاریه‌وه نۆتۆكس جێگره‌وه‌یه‌كی سروشتی بۆتۆكسه، به‌بێ ئه‌وه‌ی مادده‌ی ژه‌هراوی له‌ڕێی پێسته‌وه بكرێته ناو جه‌سته‌وه، هاوكات پێوست به بابه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری ناكات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش زۆر گونجاوه كه ترسیان له به‌ركارهێنانی ده‌رزی هه‌یه، له‌گه‌ڵیدا سه‌لامه‌ت و هاوسه‌نگه بۆ پێست.
باوترین ئه‌نجامه‌كانی:
نۆتۆكس ڕۆڵێكی باش ده‌بینێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رتای ته‌مه‌نی 30 ه‌كاندان، ڕێگری ده‌كات له ده‌ركه‌وتنی چرچی و هێڵ له‌سه‌ر پێست، یارمه‌تی به‌هێزبوونی ماسولكه‌كان ده‌دات به‌ڵام ئه‌م ته‌كنیكه كاتی پێویسته و كتوپڕ ئه‌نجامی نابێت و ده‌بێت چاره‌خواز به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری، چونكه یارمه‌تی به‌هێزبوونی ماسولكه ده‌دات.
ته‌كنیكه‌كه چۆن ده‌كرێت:
ئه‌م ڕۆتینه پشت ده‌به‌ستێت به په‌یڕه‌وكردنی سیستمی ژیانی ته‌ندروست و گرنگیدان به پێست له‌ڕێی خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و پڕ له ڤیتامین و دژه ئۆكسێنه‌ر و شێداركردنی پێست به به‌رده‌وامی و نوستن وه‌ك پێویست و ماندوو نه‌بوون و دوركه‌وتنه‌وه له به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر و سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی، ئه‌نجامدانی یۆگا و به‌كارهێنانی ڤیتامین C.
PM:09:26:10/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 2388
جار خوێنراوه‌ته‌وه