گیرانی بۆری فرمێسـک
وێستگە ستایل-
ئەم نەخۆشییە لەهەموو تەمەنەکاندا ڕوو ئەدات،زیاتر لە ئافرەتاندا ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه‌ی چاو هه‌یه بەتایبەت ئەوانەی کەتەمەنیان زۆره، دكتۆر موئه‌یه‌د پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی قوڕگ و گوێ له‌م بابه‌ته‌دا زیاتر ده‌خاته ڕوو.
شێوەی چارەسەرکردنی گیرانی بۆری فرمێسک هه‌مه‌جۆره، ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"زۆربەی کات پزیشکی چاو چارەسەری سەرەتایان بۆ دەکات وگیرانەکەیان بۆ دەکاتەوە،هەندێک جاریش گیرانەکە ناکرێتەوەو پێویستی بە پشکنینی زیاترە"
دوو لەسەرسێی بۆری فرمێسک مەوداکەی ئەکەوێتە ناو لووتەوە، شێوەی نەشتەرگەری گیرانی بۆری فرمێسک دوو جۆەرە:
1-ڕاستەوخۆ لەژێر چاوەوە کە ئەمە زیاتر ڕێگاکۆنەکەیە، ڕێژەی سەرکەوتنیشی دەگاتە ٩٥٪. پزیشکی چاو ئەنجامی دەدات.
2- لەڕێگای لوتەوە بەناڤور کە ئەمەیان پزیشکی نەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجامی ئەدات و بەهەمان شێواز ڕێژەی سەرکەوتنی ٩٥٪بەگشتی نەشتەرگەرییەکە زۆر قورس نییە.
PM:09:03:10/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 532
جار خوێنراوه‌ته‌وه