‌هۆكار و نیشانه‌كانی هەوکردنی گەدە

وێستگە ستایل-

هەوکردنی گەدە بریتییە لە هەوکردنی ناوپۆشی گەدە، دکتۆر سەردار پسپۆری نەشتەرگەری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.
هەوکردنی گەدە دوو جۆری هەیە: هەوکردنی توندی گەدە کە دەبێتە هۆی داخورانی گەدە و زیانگەیاندن بە خانەکانی ناوپۆشی گەدە، وە هەوکردنی درێژخایەنی گەدە کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی چەندین نیشانە بۆ ماوەیەکی زۆر، وەک ئازار و هەستکردن بە سووتان لە بەشی سەرەوەی سک.

هەوکردنی گەدە دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی تری گەدە وەک شێرپەنجەی گەدە یان برینی گەدە و ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن زیاتر تووشی هەوکردنی گەدە دەبن.

هۆکارەکانی هەوکردنی گەدە: 
1-خواردنی دەرمانی دژە هەوکردنی ناستیرۆید  .
2-خواردنەوەی خواردنەوە کحولیەکان.
3-نەخۆشی بەکتیریای گەدە.
4-زەبر و زەنگی دەروونی.
5-چارەسەری تیشکی.
6-کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێن بۆ گەدە .
7-نەخۆشی درێژخایەنی جگەر.

نیشانەکانی هەوکردنی گەدە:
1-دڵەکزێ.
2-ئازاری گەدە کە لەگەڵ خواردن زیاد دەکات.
3-هێڵنجدان و ڕشانەوە.
4-هەستکردن بە تێری و ناڕەحەتی لە بەشی سەرەوەی سک.
5-دڵەکزێ دوای خواردن بەتایبەت ژەمە چەورەکان وەک گۆشت  و شیرینی.


PM:08:50:10/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌