به‌كارهێنانه‌وه‌ی ده‌به و قاپی پلاستیك مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
تیمێك له زانایان ئاگای ده‌ده‌ن له مه‌ترسی و زیانه ته‌ندروستیه‌كانی دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ده‌به و قاپی پلاستیك، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره قاپ و ده‌به پلاستیكانه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی وردیله‌ی پلاستیك و مادده‌ی كیمیاوی دزه بكات بۆ ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌ی تیایدا هه‌ڵگیراوه.
شیری ماسۆن مامۆستایه له زانكۆی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا ده‌ڵێت"له‌ناو پلاستیكدا 16000ماده‌ی كیمیاوی هه‌یه و 4200 دانه‌یان زۆر ژه‌هراوین"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" وردیله‌ی پلاستیك زۆر به ئه‌سته‌م ده‌بینرێت و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ڕێی خواردنه‌وه بۆ خوێن بگوێزرێته‌وه له‌وێشه‌وه بۆ جگه‌ر و مێشك ئه‌مه‌ش مه‌ترسی گه‌وره و ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات"
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ زانكۆی كۆلۆمبیا بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه یه‌ك بتڵی پلاستیك له ئاوی خواردنه‌وه بڕی 240 هه‌زار وردیله‌ی پلاستیكی تیادایه، هاوكات له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه گه‌رمكردنی پلاستیك دزه‌كردنی ماده‌ی كیمیاوی و ژه‌هراوی و وردیله‌ی پلاستیك بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌كان زیاد ده‌كات و هۆكاره بۆ ژه‌هراوی بوونی كیمیاوی به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خواردتی چه‌ور و په‌نیر و گۆشتی سووری تیادا گه‌رم بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه ده‌فر و ده‌به‌ی پلاستیك به مایكرۆ گه‌رم نه‌كرێت.
PM:05:18:05/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوه‌ته‌وه