پزیشكێك:هەولێر دەخنکێت
وێستگە ستایل-
ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام ئاگای له پیسبوونی ژینگه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌درێت و هاوڵاتیانی ئه‌و شاره له‌ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی تێی كه‌وتوون.
دكتۆر زانا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌ڵێت"ئەمڕۆ لە ئاسمانی هەولێر پێوەری کوالێتی هەوا (AQI) ژمارە 151 واتا ناتەندروستە بەهەموو پێوەرێک و بۆ هەموو تاکێک جا نەخۆش بێت یان تەندرووست بێت!"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت"ئاستی PM2.5 یەکسانە بە 55.50 کە خۆی نابێت لە 5 زیاتر بێت، واتا نزیکەی 11 جار زیاترە لە ستاندەردی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی."
لە هەمان سەرچاوە چوار خاڵ وەک ڕێکاری خۆپارێزی باس کراوە:
1-بە هیچ شێوەیەک لە دەرەوە وەرزش نەکرێت
2-ئەگەر پێویست بوو چوونە دەرەوەت، دەبێ ماسک ببەستیت
3-پەنجەرەکان بە داخراویی بهێڵنەوە
4-ئامێری پاک کردنەوە و فیلتەری هەوا بەکاربێت.
وا بڕوات و بەمجۆرە بەردەوام بێت و چارەسەرێکی بەپەلە و گونجاو نەکرێت، ئەم ئاسمانە هەرچی گیاندارە لە مرۆڤ و ئاژەڵ و ڕووەک، زوو یان درەنگ، دەخنکێنێت.
PM:05:00:05/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 2080
جار خوێنراوه‌ته‌وه