دووگیانی شێوە هێشووە ترێ
وێستگە ستایل-
حەملێکە کاتێ دروست ئەبێت کە هێلکەیەکی بەتاڵ بە تۆوێکی پیاو ئەپیتێنرێ و کڕۆمۆسۆمەکانی تێک ئەچێت کاتێك سک دروست ئەبێت دوو جۆری هەیە، دكتۆرە هودا پزیشكی راوێژکاری ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتر باسدهكات.
ئهم پزیشكه دهڵێت"هەندێکیان هەیە وێڵاشە و لەوانەیە مناڵی تیابێت کە دەرئەکەوێت کە وێڵاشەکە لە گەشەکردنی زیاد دایە و هۆڕمۆنی دووگیانی لە خانمەکە بەرز ئەبێتەوە لەبەر ئەوە نیشانەکانی دووگیانی بەخێرای دەرئەکەوێت، بەڵام جۆری دووەمی هەیە بەتەنیا وێڵاشەکەیە و هیچ مناڵێکی تیا نییە و وێڵاشەکە زۆر گەورە ئەبێت و خانمەکە هەست بە نیشانەکانی دووگیانی ئەکات."
دكتۆره هودا ئاماژه بۆ ئهوه دهكات،لەکاتی ئەنجامدانی سۆنەر بۆ خانمەکە لە شێوەی بڵقێکی زۆردا دەردەکەوێ لەبەر ئەوەیە ناوی نراوە هێشووە ترێ لەبەر ئەوەی زۆر ناڕەحەتە بۆ خانمەکە و سکی زۆر گەورە ئەبێت و نیشانەکانی دووگیانی زۆر تیایدا دەرئەکەوێ بەهۆی زۆر بەرز بوونەوەی هۆڕمۆنەکانی تاکە چارەسەر بۆی نەهێشتنی ئەم حەملەیە وەک لەبارچوون بە دەرمان بێت یان لەژێر بەنجا کە بەپێی جۆرەکەی ئەگۆڕێ و تا ئێستاش هۆکارەکەی بە تەواوی نەزانراوە و ئەگەری دووبارەبوونەوەشی هەیە بەڵام کەمە."
PM:08:12:04/12/2024
ئهم بابهته 592
جار خوێنراوهتهوه