16 هۆکار وادهكات سوڕی مانگانە ناڕێك بێت
وێستگە ستایل-
ناڕێكی سوڕی مانگانه یهكێكه له گرفته باوهكهی ناو خانمان كه چهندین هۆكاری ههیه، دكتۆره شناو پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی لهم بابهتهدا باوترین هۆكارهكانی ناڕێكی سوڕی مانگانه باسدهكات.
1-فرە کیسی هێلکەدان .
2-ناهەوسەنگی و نارێکی لە هۆرمۆنەکان.
3-نارێکی لە دەردانی هۆرمۆنی (غدە دەرەقی).
4-هەبونی گرێی منداڵدان ( Fibriod).
5-Endometriosis:
کاتێک ناوپۆشی منداڵدان لە هەندێک شوێنی حەوز جگە لە منداڵدان جێگیر دەبێت.
6-زیادە گۆشت لە ناوپۆشی منداڵدان (polyp).
7-هەوکردنی منداڵدان و بۆرییەکانی نێوان منداڵدان و هێلکەدان لەگەڵ هێلکەدان .
8-فشاری دەروونی (stress)
9-وەرگرتنی برێکی زۆر کەم لە خواردن و وزە.
10- کەم کردن و زیاد بونی کێش لەماوەیکەی کەمدا.
11-راهێنانی زۆر و زیاد لە پێویست .
12-سست بونی پێشوەختەی هێلکەدانەکان پێش تەمەنی ٤٠ ساڵی .
13-دەرمان وەرگرتنی هەندێ دەرمان هەندێجار ئەبێتە هۆی نارێکی سوڕی مانگانە .
14-هەندێک جار رێگەکانی رێگری لە دووگیانی ئەبنە نارێکی لە سوڕی مانگانە لەمانگەکانی سەرەتای بەکارهێنانیدا .
15-شیرپێدانی سروشتی بەمنداڵ .
16-لەتەمەنی نزیک بوونەوە لەوەستانی سوڕی مانگانە.
PM:07:53:30/11/2024
ئهم بابهته 604
جار خوێنراوهتهوه