بۆ ئه‌وه‌ی دره‌نگ مێشكت پیر ببێت ئه‌م خۆراكانه بخۆ
وێستگە ستایل-
پسپۆڕی ڕوسی له بواری خۆراك"ماریا موخینا"ڕێمایی هاوڵاتیان ده‌كات چه‌ند جۆرێك خۆراك بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی دره‌نگتر مێشكیان پیر ببێت.
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن پێویسته"ماسی و زه‌رده‌چه‌وه و شۆكۆلاته و چای ماچا" بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی مێشكیان ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت بێت.
دكتۆره ماریا باسی له‌وه كردوه"زه‌رده‌چه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌ی كركمین" ی تیادایه تایبه‌تمه‌ندی دژه هه‌وكردنه كاری مێشك ڕێكده‌خات، هاوكات ماسی سالمۆن بڕێكی زۆر ڕۆنی به‌سوودی تیادایه كه بۆ ته‌ندروستی مێشك زۆر پێویسته و ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆمیگا سێ و چه‌وری ناتێر و به‌رده‌وام خواردنی بۆ یاده‌وه‌ری سودی زۆره و ئه‌گه‌ری توشبوون به خه‌ڵه‌فان كه‌مده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش باشتره ڕۆژانه 100-150 گرام له‌م جۆره ماسییه بخورێت"
سه‌باره‌ت به سووده‌كانی خواردنی شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ ئه‌م پزیشكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته ڕۆژانه 30-50 گرام شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ بخورێت ئه‌مه توانای ته‌ركیز باشتر ده‌كات و مه‌زاج باش ده‌كات، هاوكات چای ماچا تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته ڤیتامین و پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ری تیادایه بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس و ده‌مار پێویسته.
PM:07:22:30/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 804
جار خوێنراوه‌ته‌وه