نوستنی زۆر بۆ ئه‌م كه‌سانه زیانی هه‌یه
وێستگە ستایل-
نوستن یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان بۆ جه‌سته و مێشكێكی ته‌ندروست، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت"زۆر نوستن زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی"
بڕی پێویستی نوستن چه‌نده؟
به‌گوێره‌ی چالاكی جه‌سته‌ی و ته‌مه‌ن و دۆخی ته‌ندروستی كاتژمێری پێویست بۆ نوستن ده‌گۆڕێت، پسپۆڕان ڕێنمایی كه‌سانی پێگه‌یشتوو ده‌كه‌ن ڕۆژانه 7-9 كاتژمێر بخه‌ون، به‌ڵام نوستن زیاتر له‌م بڕه زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی.
زۆر نوستن بۆ ئه‌م كه‌سانه زیانی هه‌یه:
زۆر نوستن واده‌كات كه‌سه‌كه به‌رده‌وام هه‌ست به خه‌واڵوی بكات له‌ڕۆژدا، ته‌نانه‌ت پاش نوستن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه زیاتر سوڕی نوستنیان تێكده‌چێت، خه‌مۆكی و به‌كارهێنانی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان و سیستمی ژیانكردنی ته‌مه‌ڵی واده‌كات مرۆڤ زیاتر بخه‌وێت.
1- شه‌كره:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان خستۆته ڕوو ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن به‌هۆی زینده‌چالاكی جه‌سته‌یانه‌وه سیستمی نوستنیان تێكده‌چێت.
2-قه‌ڵه‌وی:
ئه‌و كه‌سانه‌ی 9-10 كاتژمێر ده‌خه‌ون %21 ئه‌گه‌ری زیادبوونی كێشیان زیاتره بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه 7-8 كاتژمێر ده‌خه‌ون.
3- ئازاری پشت:
به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه كۆنه‌كان كه ده‌وترا ئه‌گه‌ر ئازاری پشتت هه‌یه زۆر بخه‌وه، ئێستا پزیشكه‌كان ڕێنمایی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن ئازاری پشتیان هه‌یه زیاتر چالاكبن چونكه زۆر نوستن هۆكاره بۆ زیادبوونی ئازاری پشت.
4-خه‌مۆكی:
به‌نزیكه‌ی %15 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی خه‌مۆكی بوون زیاد له‌پێویست ده‌خه‌ون، ئه‌وه‌ش دۆخه‌كه‌یان خراپتر ده‌كات.
5-نه‌خۆشییه‌كانی دڵ:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای كردوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ڕۆژانه 9-11 كاتژمێر ده‌خه‌ون مه‌ترسی توشبوونیان به‌نه‌خۆشی دڵ %38 زیاتره له‌و ئافره‌تانه‌ی 8 كاتژمێر ده‌خه‌ون.
PM:08:13:28/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 3208
جار خوێنراوهتهوه