ئایا سهرمابوون و پهتای وهرزی پهیوهندیان ههیه بهیهكهوه؟
وێستگە ستایل-
"دکتۆر خۆم شوشت و سەرمام بوو، دکتۆر ئاوی ساردم خواردەوە و سەرمام هەڵگرت، دکتۆر لە بازاڕ بووم و سەرمام بوو ئەو پەتایەم گرت!"ئایا سەرمابوون دەبێتەهۆی پەتای وەرزیی یان؟
ئهم پرسیارانه ئهو بیرۆكانهن كه زۆر كهس ئاڕاستهی پزیشكهكانی دهكهن بهڵام لە زانستی پزیشکیدا، هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەنێوان سەرمابوون و پەتای وەرزی نییە! پەتای وەرزی هۆکارەکەی ڤایرۆسەکانن!
ئێ کەوایە، بۆ لە زستان و وەرزی سەرمادا پەتا ڤایرۆسییەکان زیاتر دەبن؟ دكتۆر زانا پسپۆڕی تایبەتمەندی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە دهڵێت" بەرکەوتنی سەرما کاریگەرییەکی ناڕاستەوخۆ، دیسان دەیڵێمەوە (ناڕاستەوخۆ) دەکاتە سەر بەرگریی جەستە، بە جۆرێک ساردیی دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی موولوولەکانی خوێن (Vasoconstriction)و وادەکات کەمتر خوێن بۆ ئەو شوێنانەی جەستە بچێت بەتایبەتتر رێڕەوی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە و سست بوونێک روودەدات لە (بەرگرییە خانەکانی ناوپۆشی قوڕگ و لووت و گیرفانە هەواییەکانی لووت) و وادەکات ئەو ڤایرۆسانەی لە رێڕەوی هەناسەن، بەهۆی بەرکەوتنی سەرما ئەو هەلە بقۆزنەوە و کەسەکە تووشی هەوکردنی ڤایرۆسی بکەن، کەسەکەش نیشانەکانی پەتا ڤایرۆسییەکەی تێدا دەرکەوێت."
ئهم پزیشكه دهڵێت"ئەوە ڕاستیی زانستیی بابەتەکەیە و بەڕێزت تووشی هەوکردنی ڤایرەسی بوویت نەک سەرمات بووبێت، لە وەرزی سەرمادا بە شێوەیەکی سروشتی لە هەر شوێنێکی داخراو جا ماڵ بێت یان هەر شوێنێکی دیکە، کەسەکان لە شوێنێکی رووبەر کەمتر کۆدەبنەوە و بەهۆی رەچاونەکردنی هۆکارەکانی خۆپارێزی، دەنکۆڵە هەوای ناو دەم و لووت کە هەڵگری ڤایرەسەکەن زووتر و ئاسانتر لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێنەوە و ژمارە و چەندێتیی کەسی تووشبوو زیاتر دەبێت."
لە وڵاتانی سکەندەناڤیا (سوید و نەرویج و دانیمارک) بەگوێرەی داتا پزیشکییەکان کەمتریین رێژەی تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان لە
منداڵان تۆمار دەکرێت! باشە هەموو باش دەزانین کە ئەو وڵاتانەی باسمان کرد ساردتریین وڵاتانی جیهانن، ئەی هۆکار چییە مندالانی ئێمە بە بەراورد بەوان زۆرتر تووشی پەتای ڤایرۆسی وەرزی دەبن؟!
وەڵامەکەی:
چڕکردنەوەی هۆکارەکانی خۆپارێزییە و بەس! کەمکردنەوەی کۆبوونەوەکان و بەرکەوتنە، خۆ جیاکردنەوەی کەسی تووشبووە، وەرگرتنی ڤاکسینی دژە-پەتایە، لە هەمووی گرنگتر ئەو کەسانەی شارەزان و یان خۆیان و کەسێکیان لەم وڵاتانە دەژین بینیویانە لە وەرزی سارد لە رێستۆرانت و شوێنە گشتییەکان، خێزانەکان منداڵەکانیان لە دەرەوەی شوێنە داخراوەکان و لە شوێنێکی کراوە کە هەواگۆڕکێی هەبێت، دادەنێن و بەمجۆرە هەم رێژەی بەرکەوتن کەم دەبێتەوە و هەم منداڵەکە بە سەرمابوون رادێنن.
دەی کەوایە با سەرمامان بێت باشترە؟
نەخێر، خۆت رابێنە بە جەوێکی مامناوەند باشترە! رێکارە خۆپارێزییەکان جێبەجێ بکە، هەواگۆڕکێ لە ماڵەکەت و ژوورەکەت بکە، پابەند بە بە رێکارەکانی خۆپاراستن و ئەو رێکارانەی پێش و دوای تووشبوون بە پەتای وەرزیی، پێویستە بیگریتەبەر.
باسەکەی ئێرە تەنیا پەیوەندیی سەرمایە بە پەتای وەرزیی، ئەگینا پەیوەندیی سەرما بە هەندێ نەخۆشیی وەکو (نەخۆشیی گیرانی خوێنبەرەكانی دڵ، نەخۆشیی رەبۆ و هەندێک نەخۆشیی هەستیاریی لووت و گیرفانی لووت و هەندێ لە نەخۆشییە رۆماتیزمییەکان) پەیوەندییەکی دژە و دەبێت ئەو کەسانە بە تەواوی خۆیان لە بەرکەوتنی سەرمای زۆر بپارێزن.
PM:07:01:28/11/2024
ئهم بابهته 716
جار خوێنراوهتهوه