‌مامۆستایه‌ك خوێندكاره‌كه‌ی‌ ناچاركرد وه‌ك سه‌گ بڕوات

وێستگە ستایل-

زانكۆیه‌ك له‌ میسر بڕیاریدا به‌ سزادانی مامۆستایه‌ك، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌ تیایدا ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و مامۆستایه‌ سوكایه‌تی به‌ خوێندكارێكیه‌وه‌ ده‌كات و ناچاری ده‌كات وه‌ك سه‌گ بڕوات.

زانكۆكه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ مامۆستاكه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ تایبه‌تی زانكۆكه‌وه‌ سزادراوه‌، به‌هۆی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ نابه‌رپرسانه‌یه‌ی‌ كردویه‌تی و سوكایه‌تی به‌شكۆ و نه‌ریتی زانكۆ كردوه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م ڕووداوه‌ له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌ كه‌ سه‌رۆكی زانكۆكه‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌تی ئاگاداركردۆته‌وه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌كه‌، له‌ 28 ی مانگی 8 ه‌وه‌ مامۆستاكه‌ له‌ وتنه‌وه‌ی‌ وانه‌ وه‌ستێندراوه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی‌ مامۆستاكه‌ ئه‌نجامیداوه‌ ته‌نها گوزارشت له‌خۆی ده‌كات و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ زانكۆ و تیمی زانكۆكه‌وه‌ نییه‌.

له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی‌ دوایدا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خوێندكارێك بڵاوبۆته‌وه‌ به‌ قه‌میسێكی ڕه‌نگ سووره‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی به‌شێوه‌ی‌ سه‌گ ده‌ڕوات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ مامۆستاكه‌ی‌ ناچاریكردوه‌.


PM:08:32:27/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 2056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌