ڕۆچوونی تۆڕەی چاو بەهۆی شەکرەوە
وێستگە ستایل-
ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە مەترسی تووشبوونیان بە حاڵەتێکی چاویان لەسەرە کە بە نەخۆشی تۆڕی چاوی شەکرە ناسراوە، ئەم حاڵەتە لە ئەنجامی گۆڕانکاری لە خوێنبەرەکانی چاو و بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا بۆ ماوەیەکی زۆر ڕوودەدات، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتر باسدهكات.
تۆڕی چاو شانەیەکی دەمارەیی هەستیارە بە ڕووناکی و دەکەوێتە بەشی پشتەوەی چاوەوە ، مرۆڤ تووشی نەخۆشی رۆچوونی تۆڕەی چاو دەبن کاتێک ئەو خوێنبەرە بچووکانەی کە خۆراک دەدەن بە تۆڕی چاو بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە زیانیان پێدەگات، کەواتە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خوێنبەرەکانی پشتی چاو.
نیشانەکانی نەخۆشی رۆچوونی تۆڕەی چاو بەهۆی شەکرە چین؟
بەزۆری هیچ نیشانەیەکی سەرەتایی نییە و ڕەنگە بینینی کەسەکە کاریگەری لەسەر نەبێت تا قۆناغی پێشکەوتوو .
-نەبوونی بینینی ناوەندی لە کاتی خوێندنەوە یان لێخوڕینی ئۆتۆمبێل.
-لەدەستدانی توانای بینینی ڕەنگەکان.
-کاڵبوونەوەی بینین.
-بوونی پەڵەی بچووک لە بواری بینین.
لەبەر ئەوەی نەخۆشی تۆڕەی چاو بە تێپەڕبوونی کات بەرەوپێش دەچێت، پێویستە ساڵانە جارێک پشکنینی چاو بکرێت، یان زۆرتر ئەگەر نەخۆشەکە تووشی نەخۆشی توندی تۆڕەی چاو بوو.
PM:08:14:27/11/2024
ئهم بابهته 532
جار خوێنراوهتهوه