‌دەرمانی چاره‌سه‌ر بۆ غودەی تەمبەڵ چییه‌؟

وێستگە ستایل-

غودە (قوڕگە گلاند یان گلاندی دەرەقی) ئه‌و كاته‌ی‌ وه‌ك پێویست كار نه‌كات توشی چ نەخۆشیەک دەبیت؟ تەمبەڵی یان سستی گلاندی دەرەقی لەهەمویان باوترە، به‌ڵام ئایا بۆ چاره‌سه‌ر چ دەرمانێک بەکاردێت؟

له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر یوسف پسپۆڕی ڕاوێژکاری شەکرە و هۆڕمۆنەکان ده‌ڵێت" چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ یەک دەرمانە «Thyroxine» یان سایرۆکسین کە بە گوێرەی سوکیی و توندیی حاڵەتەکە ڕێژه‌كه‌ی دەگۆڕێت، ئەگەر تەمبەڵی غودەی زۆربوو ئەوا لەوانەیە ١٠٠ مکگ (مایکرۆگرام) وەربگرێت بیست و چار سعات جارێک، بەڵام ئەگە حاڵەتەکەی خەفیف بو ٥٠ مکگ بەسە."

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌شڵێت"ئەو حەبە پێویستە كاتژمێرێك پێش خواردن قوت بدرێت یان زیاتر لە كاتژمێرێك وە نابێت نەخۆش پێش حەبەکە و دوای حەبەکەیش خواردنی خواردبێت، هەروەها نابیت حەب یان دەرمانی دیکە لەو کاتەدا وەربگیرێت لەلایەن نەخۆشەکە، ئەو حەبە بەردەوامە و بۆ تەمەنی نەخۆشەکە بەردەوام دەبێت."

دكتۆر یوسف جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پێویستەو نەخۆش سێ مانگ جارێک پشکنینی غودە بکاتەوە و پیشانی پزیشكه‌کەی بداتەوە، ئەگەر باش کۆنترۆڵ کرابوو دەکرێت بەدواداچونی شەش مانگ جارێک بێت."


PM:08:12:27/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌