‌زانیاری دەربارەی چەوری سپی و چەوری قاوەیی لەجەستەدا

وێستگە ستایل-

هەمیشە چەوری بە یەکێک لە هۆکارەکانی نەخۆشی درێژخایەن دادەنرێت لە جەستەی مرۆڤدا، بەڵام گرنگە بزانین چەند جۆرێک چەوری هەیە کە هەندێکیان سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە، دكتۆر نه‌بیل پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.

1-بە گشتی دوو جۆری بنەڕەتی چەوریمان هەیە: چەوری سپی و چەوری قاوەیی.
2-چەوری سپی لە پارچەی گەورە پێکدێت و بە گشتی لە ناوچەی سک کۆدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی نەخۆشی درێژخایەن و کێشەی قەڵەوی.
3-لە کاتێکدا چەوری قاوەیی لە پارچەی بچووک پێکدێت و پڕە لە هۆکارەکانی بەرهەمهێنانی وزە (مایتۆکۆندریا)، بۆیە ڕەنگەکەی دەگۆڕێت بەرەو قاوەیی، ئەم جۆرە چەورە  لە ناوچەی مل و سنگ و دەوروبەری دڵ و گورچیلە کۆدەبێتەوە.
4-چەوری قاوەیی چەند سوودێک بە لەش دەبەخشێت، وەک: 

- پاراستنی پلەی گەرمی لەش. 
- بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی وزەی پێویست بۆ لەش. 
- سوتاندنی کالۆری. 
-یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر و ئەنسۆلین لە خوێندا دەدات.

5-ڕێژەی چەوری قاوەیی (بەسوود) لە لەشدا کەمترە لە ڕێژەی چەوری سپی (زیانبەخش)، بەڵام ڕێژەی چەوری قاوەیی زیاد دەکات لەو کەسانەی کە بە بەردەوامی وەرزش دەکەن بە خۆراکێکی تەندروست و خەوی پێویست.
6-لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی زانستی چالاک هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر لەسەر ئاستی بۆماوەیی بە ئامانجی گۆڕینی چەوری سپی بۆ قاوەیی، کە لە داهاتوودا سوودی زۆری دەبێت. 


PM:08:00:27/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌