‌ئه‌م كه‌سانه‌ به‌دوای هه‌واڵی نه‌رێنیدا ده‌گه‌ڕێن

وێستگە ستایل-

زاناكان له‌ كۆلێجی له‌نده‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ كه‌سه‌یان دیاریكردوه‌ كه‌ به‌دوای هه‌واڵی ناخۆشدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیخوێننه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ گۆڤاری Nature Human Behaviour بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا زیاتر له‌ 1000 كه‌س به‌شداریان كردوه‌ هه‌مویان كۆمه‌ڵێك تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ده‌رونیان بۆكراوه‌ و داوایان لێكراوه‌ ماوه‌ی‌ 30 خوله‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بگه‌ڕێن به‌دوای هه‌واڵدا به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ سه‌رنجیان ڕاده‌كێشێت و گرنگه‌ به‌لایانه‌وه‌.

ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نزمترین ئاستی ته‌ندروستی ده‌رونیان هه‌یه‌ زۆرترین پێگه‌ی‌ هه‌واڵی خراپ و نه‌رێنیان كردۆته‌وه‌.

پسپۆڕان هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه‌ ئه‌وه‌ یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌ ئاخۆ پێگه‌كان تاوانبارن یان دۆخی ده‌رونی به‌شداربوه‌كان، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه‌ لاوازن و هه‌ستیان به‌ ماندوێتی سۆزداری كردوه‌ ئه‌وانه‌ بوون كه‌ به‌دوای هه‌واڵی ناخۆش و نه‌رێنیدا گه‌ڕاون.


AM:11:56:26/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌