‌ڤیدیۆ: پیزا به‌ كرمه‌وه‌

وێستگە ستایل-

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هندستان تیایدا دیمه‌نی ژه‌مێكی پیزا پیشاندراوه‌ وایكردوه‌ هاوڵاتیان له‌ پێوه‌ره‌كانی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی چێشتخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ترسیان هه‌بێت.

ڤیدیۆكه‌ ژه‌مێكه‌ له‌ یه‌كێك له‌ چێشتخانه‌كانی ویلایه‌تی مادیا برادیش كڕدراوه‌، زیاتر له‌ 861 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه‌ و ترسی زۆری له‌دڵی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ دروستكردوه‌ له‌باره‌ی‌ پێوه‌ره‌كانی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی ژه‌مه‌ خواردنی چێشتخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌. 

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ كۆمێنتی له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بینیوه‌ نوسیویه‌تی" پیتزای ناوخۆی زۆرجار به‌م جۆره‌ پیسه‌، من هیچكات خواردنی ده‌ره‌وه‌ و چێشتخانه‌كان ناخۆم له‌به‌ر خراپی كوالیتی خواردنه‌كان" پێده‌چێت به‌م دواییانه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ زۆر زیادی كردبێت له‌ناو ژه‌می خواردنی چێشتخانه‌كان.



PM:04:59:11/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌