‌كه‌یت بۆ دووه‌م جار پاش توشبوونی به‌شێرپه‌نجه‌ ده‌ركه‌وته‌وه‌

وێستگە ستایل-

شاژنی به‌ریتانیا"كه‌یت میدلتۆن" ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ چالاكی ڕۆژی یاده‌وه‌ری له‌نده‌ن ده‌ركه‌وته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دووه‌مین ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئه‌م خانمه‌یه‌ پاش ئاشكرا بوونی توشبوونی به‌شێرپه‌نجه‌ و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌.

كه‌یت له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی حكومی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌ و له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه‌"پاشا چارلز" ده‌ركه‌وت و تاجه‌ گوڵی تایبه‌تیان خستۆته‌ سه‌ر گڵكۆی یاده‌وه‌ری جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌ ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن.

Remembrance Sunday ceremony in London

ئه‌م خانمه‌ له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا كڵاوێكی ڕه‌شی كردۆته‌ سه‌ری و عه‌زیه‌كه‌ی‌ به‌گوڵی ڕه‌نگ سوری كراوه‌ ڕازێندراوه‌ته‌وه‌، به‌ریتانیه‌كان وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ ڕێزگرتن له‌و كه‌سانه‌ به‌كاریده‌هێنن كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ماوه‌ی‌ جه‌نگ و ناكۆكیه‌كاندا.

Britain's Catherine, Princess of Wales (L) and Britain's Prince William, Prince of Wales attend

كه‌یت ی ته‌مه‌ن 42 ساڵ مانگی 9 ی ئه‌مساڵ ئاشكرای كردوه‌ كه‌ ڕێگا و چیرۆكی ئه‌و بۆ چاكبوونه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی دوور و درێژ ده‌بێت، هاوكات له‌ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا له‌ چالاكیه‌كاندا به‌شداری ده‌كات.


PM:09:01:10/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌