‌ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خه‌مۆكی پاش منداڵبوون

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ چالاكی جه‌سته‌ی‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی پاش منداڵبوون.

توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن رۆژانه‌ ئه‌نجامدانی چالاكی وه‌رزشی بۆماوه‌ی‌ كاتژمێرێك یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خه‌مۆكی پاش منداڵبوون ده‌دات، مه‌ترسی توشبوون به‌ خه‌مۆكی توند له‌ناو دایكانی نوێ به‌ڕێژه‌ی‌ نیوه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، باشتریش وایه‌ ئه‌و وه‌رزشكردنه‌ به‌شێوه‌ی‌ ڕۆیشتن ئه‌نجامبده‌ن.

پسپۆڕان ڕێنمای خانمان ده‌كه‌ن كه‌ تازه‌ بونه‌ته‌ دایك ئه‌وه‌ ده‌توانن وه‌رزشی ئاوی یان پاسكیل سواری یان ڕۆیشتن به‌خێرای ئه‌نجامبده‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خه‌مۆكی، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ پاش منداڵبون یه‌كێكه‌ له‌و گرفته‌ باوانه‌ی‌ خانمان پاش منداڵبوون توشی ده‌بن ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌فتار و هه‌ست و سۆز و باری كۆمه‌ڵایه‌تی دایك و منداڵه‌كه‌ ده‌كات.

له‌ڕوی پزیشكیه‌وه‌ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی پاش منداڵبوون له‌ هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تای پاش منداڵبوون ده‌رمانه‌، به‌ڵام هه‌ندێكجار دایكان له‌كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ر وه‌رناگرن یان تێچوی زۆره‌ یان ناتوانن په‌یوه‌ست بن به‌ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانه‌وه‌.


PM:08:37:10/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌