‌به‌ڕێگایه‌كی جیاواز شانه‌ی‌ جگه‌ر دروست ده‌كرێت

وێستگە ستایل-

توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆلێژی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ نه‌شته‌رگه‌ری له‌ سان فرانسیسكۆ ئاشكراییان كردوه‌ توانیویانه‌ ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ن شانه‌ی‌ جگه‌ر له‌ وێستگه‌ی‌ بۆشای ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی دروستبكه‌ن ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ببێته‌ جێگره‌وه‌ی‌ شانه‌كانی جگه‌ری مرۆڤ كه‌ ده‌ڕوێندرێته‌وه‌ له‌ داهاتودا .

پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌و كارانه‌ی‌ تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كردویانه‌ سه‌ركه‌وتوو بوه‌، ئه‌و شوێنه‌ی‌ كاره‌كه‌ی‌ تیادا ده‌كه‌ن 1200 میل له‌ زه‌ویه‌وه‌ دووره‌.

دكتۆره‌ تامی تشانج كه‌ سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه‌یه‌ له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا له‌ سان فرانسیسكۆ وتویه‌تی" ئه‌وه‌ی‌ كردومانه‌ هه‌نگاوێكی زۆر باشه‌ بۆ دروستكردنی شانه‌یه‌كی جگه‌ر كه‌ ده‌كرێت وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك به‌كاربهێندرێت بۆ شانه‌ی‌ جگه‌ری ئاسایی كه‌ له‌كاتی تردا به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی وه‌رده‌گیرێت"

ئه‌م جۆره‌ شانه‌یه‌ی‌ جگه‌ر له‌ خانه‌ی‌ مرۆڤ وه‌رده‌گیرێت و جاكسازی بۆ ده‌كرێت و ده‌كرێت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و چه‌ندین جۆری جیاوازی خانه‌ی‌ لێدروست بكرێت، نه‌بوونی هێزی كێشكردن هاوشێوه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه‌ واده‌كات شانه‌كان زۆر ورد دروست ببن له‌ڕوی فیسیۆلۆجیه‌وه‌" 


PM:08:54:07/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌