‌ئایا ئەو کەسانە کێن کە لەیزەری چاو بۆیان گونجاو نییە؟

وێستگە ستایل-

ڕاستکردنەوەی بینین بە لەیزەر یەکێکە لەو تەکنیکە مۆدێرنانەی کە بەناوبانگ بووە، کە بریتییە لە بەکارهێنانی لەیزەر بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە نەخۆشیەکانی چاو، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ ئایا ئەو کەسانە کێن کە لەیزەری چاو بۆیان گونجاو نییە؟

مەرجەکانی نەشتەرگەری چاو بە لەیزەر
نەشتەرگەری چاو بە لەیزەر بۆ هەموو کەسێک و حاڵەتێک نەگونجاوە و مەرجەکانی زۆرن بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە و سەلامەتی نەخۆشەکە..  گرنگترین ئەو حاڵەتانە بریتین لە:

1-تەمەنی نەخۆش:
نەخۆشەکە دەبێت تەمەنی لە سەرووی ١٨ ساڵەوە بێت، چونکە چاو دەبێت لە گەشەکردندا جێگیر بێت و هەموو ئەو گۆڕانکارییە سروشتیانەی تەواو کردبێت کە لە تەمەنی هەرزەکاریدا ڕوودەدەن.

2-مێژووی پزیشکی:
نەخۆشەکە دەبێت مێژوویەکی تەندروستی جێگیری هەبێت سەبارەت بە بینین، بەبێ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە پێوانەکانی بینین لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا.

3-قەبارەی گلێنەی چاو:
گرنگە ئەستووری گلێنەی چاو گونجاو بێت بۆ پشتگیریکردنی چارەسەرکردنی کێشەکانی چاو بە لەیزەر، چونکە ئەو گلێنەی چاوانەی کە زۆر تەنکن دەبنە هۆی ئاڵۆزیی جددی.

4-نەخۆشیەکانی چاو:
پێویستە هیچ نەخۆشی و هەوکردنێک لە چاودا نەبێت، لەوانە ئاوی ڕەشی چاو، نەخۆشی شەکرەی چاو، چونکە ئەمە کاریگەری لەسەر سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە و سەلامەتی چاو دەبێت.

5-نەخۆشییە درێژخایەنەکان:
یەکێک لە گرنگترین مەرجەکان بۆ نەشتەرگەری چاو لەیزەر ئەوەیە کە نەخۆشەکە دەبێت دوور بێت لە هەندێک نەخۆشی درێژخایەن لەوانە نەخۆشی بەرگری خۆکار کە دەتوانێت ڕێگری لە پرۆسەی چاکبوونەوە بکات.

6-ماوەی دووگیانی و شیرپێدان:
ژنانی دووگیان یان شیردەر دەبێت ماوەی دووگیانی و شیرپێدانیان تەواو بکەن


PM:08:22:07/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌