‌ڕێگایه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری مه‌ترسیدارترین جۆری شێرپه‌نجه‌ به‌كارده‌هێندرێت

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ گۆڕانكاری له‌باره‌ی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری جۆرێك وه‌رمی شێرپه‌نجه‌ی‌"گیلۆپلاستۆما" خستۆته‌ ڕوو كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مه‌ترسیدارترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی‌ مێشك و به‌ربڵاوترینیانه‌ و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مه‌ خاڵی وه‌چه‌رخان بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بكوژ و مه‌ترسیداره‌.

ئاماره‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ مانه‌وه‌ی‌ نه‌خۆش له‌ژیاندا پاش ده‌ستنیشان كردنیان به‌م نه‌خۆشییه‌ ته‌نها 12-15 مانگه‌ و ڕێژه‌ی‌ ڕزگاربون لێی %6.9 یه‌ پاش 5 ساڵ له‌ ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌م جۆره‌ وه‌ره‌مه‌ی‌ به‌ پله‌ چوار و دڕه‌نده‌ترین جۆری شێرپه‌نجه‌ وه‌سفكردوه‌.

له‌سه‌نته‌ره‌ پزیشكیه‌كانی جیهان ساڵانه‌ به‌ نزیكه‌ی‌ 150 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌م شێرپه‌نجه‌یه‌ تۆمار ده‌كرێت، كه‌سانی توشبوو هه‌ست به‌ ئازاری سه‌ر ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانای فێربونیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و ناتوانن وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی چالاكی ڕۆژانه‌ی‌ ژیانیان هه‌بێت.

توێژه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان ڕونكردۆته‌وه‌ چاره‌سه‌ره‌ نه‌ریتیه‌كانی وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیاوی و تیشك به‌س نییه‌ بۆ ئه‌م جۆره‌ وه‌ره‌مه‌ چونكه‌ به‌هێزه‌ و به‌رگه‌ ده‌گرێت و ده‌رمانه‌كان به‌ ئاسانی ناگه‌نه‌ مێشكی مرۆڤ، به‌ڵام نوێكاری له‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر وایكردوه‌ بتوانرێت له‌ڕێی دڕكه‌ په‌تكه‌وه‌ ده‌رمان ڕه‌وانه‌ی‌ كه‌له‌ سه‌ری كه‌سی نه‌خۆش بكرێت ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ چاره‌سه‌رێكی له‌و جۆره‌ به‌رده‌ست بێت بۆ ئه‌م وه‌ره‌مه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌.


AM:08:44:06/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌