زاناكان شێوه‌ی ڕوخساری خوێن مژێكیان دروستكردۆته‌وه ته‌مه‌نی 400 ساڵه
وێستگە ستایل-
له‌كاتی به‌خاك سپاردنی قفڵێك له‌سه‌ر پێكانی و داسێكی ئاسنیان له‌سه‌ر ملی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی"زوسیا" جارێكی دیكه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژیان.
له قه‌برسانێكی نادیار له شاری"بیین" له باكوری پۆڵه‌ندا ئه‌م گه‌نجه به خاك سپێردراوه، یه‌كێكه له‌و ده‌یان ئافره‌ته‌ی دراوسێكانی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه كه خوێن مژ بێت.
ئێستا زاناكان به سوود وه‌رگرتن و به‌كارهێنانه‌وه‌ی"DNA" ئه‌م ئافره‌ته به ڕه‌هه‌ندی 3D توانیویانه شێوه‌ی ڕوخساری دروست بكه‌نه‌وه كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 400 ساڵ به‌ر له ئێستا، بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌م ئافره‌ته دوباره بگێڕنه‌وه و شێوه‌ی ڕوخساری دیاری بكه‌ن.
زانای سویدی" ئۆسكار نیلسۆن" له‌و باره‌یه‌وه وتویه‌تی" بابه‌تێكی زۆر گاڵته‌جاڕانه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌خاكیان سپاردوه هه‌وڵی ته‌واوه‌تی خۆیانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ن بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیان به‌گوێره‌ی بیروبۆچونی خۆیان، ساڵی 2022 ته‌رمی ئه‌م ئافره‌ته دۆزراوه‌ته‌وه.
نیلسۆن ده‌شبَێت" شیكردنه‌وه و پشكنینی كه‌لله‌سه‌ری زۆسیا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ته گرفتی ته‌ندروستی هه‌بووه، به‌و هۆیه‌وه توشی بورانه‌وه و ئازاری توندی سه‌ری بوه، بێجگه له‌وه‌ش گرفتی ده‌رونی هه‌بووه، ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵی نێژراون ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ته له‌خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌خشنده بوه"
له سه‌ده‌ی 17 ئه‌وروپا به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامانه‌ی تیایدا بوه كه‌شێكی پڕ له ترس دروستبوه، ترس و باوه‌ڕ به هه‌بوونی دڕنده و خوێن مژ هه‌بووه، له‌و باره‌یه‌وه نیلسۆن ده‌شڵێت" هه‌وڵمانداوه چیرۆكی ئه‌م ئافره‌ته بچوكه وه‌ك مرۆڤ بگێڕینه‌وه نه‌ك وه‌ك ئه‌و دڕنده‌یه‌ی باسكراوه".
PM:05:20:04/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوه‌ته‌وه