‌نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانە چین

وێستگە ستایل-

تەمەنی نائومێدی یان وەستانی سوڕی مانگانە واتە کۆتایی هاتنی سوڕی مانگانە. وەستانی سوڕی مانگانە دەتوانێت لە تەمەنی40 یان 50 ساڵیدا ڕووبدات، بەڵام بەگشتی لە نێوان 48 بۆ 50 ساڵی تەمەن سوڕی مانگانە دەوەستێت،دکتۆرە دلۆڤان پسپۆری‌ نه‌خۆشیه‌کانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانە:
ئافرەتان لە دوای تەمەنی 48 ساڵی بە زۆرینە هەست بە نیشانەكانی نەمانی سوڕی مانگانە دەكەن، لەو ماوەیەی پێش وەستانی سوڕی مانگانە کە لە چەند مانگێکەوە تا ساڵێک دەخایەنێت، لەوانەیە ئافرەت ئەم نیشانەی هەبێت:
1-ناڕێکی سوڕی مانگانە (پێش وەستانی سوڕی مانگانە).
2-وشکبوونەوەی زێ.
3-گەرم داهاتنی لەش .
4-ئارەقەی شەوانە.
5-کێشەی خەوتن.
6-گۆڕانی باری دەروونی.
7-زیادبوونی کێش.
8-هەڵوەرینی قژ و وشکبوونەوەی پێست.
9-بێهێزی لەش و شەکەتی.
10-زۆر میز كردن.
11-كەم بوونەوەی ئارەزووی سێكس و ئازار لەكاتی جووت بووندا.


AM:11:48:04/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌