‌چۆنیه‌تی خۆپاراستن لە ئاڵۆزیەکانی نەخۆشی شەکرە

وێستگە ستایل-

نەخۆشی شەکرە (دیابێتس) بریتیە لە تێکچونی ئاڵوگۆڕگۆڕکێی مادەکان لە لەشدا، واتا (میتابۆڵیزم)، وە زیاد بوونی ڕێژەی شەکر واتا( گلوکۆز) لە خوێندا و دابەزینی گلوکۆز بۆ ناو میز. نەخۆشی شەکرە بریتیە لە زیادبونی ڕێژەی شەکر( گلوکۆز) لە خوێندا، واتا لە پلازمای خوێندا بە بەردەوامی، واتا ئەگەر لە کەسێکدا گلوکۆزی پلازمای خوێن لە خورێنیدا بە بەردەوامی (٧ ملیمۆڵ لە لیترێکدا) یان زیاتربێت، ئەوا کەسەکە نەخۆشی شەکرەی هەیە، دكتۆر زیره‌ك پزیشكی نەشتەرگەری سنگ و سیەکان له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.

1-خواردنی بری گونجاو و تەندروستی خواردەمەنی بۆ رێگرتن لە بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن. خواردنی جیاوازی وەک سەوزە و میوە و دانەوێڵەکان و شیرەمەنی بێ چەوری و گۆشتی سپی و ماسی. هەروەها دوورکەوتنەوە لە شیرینی و چەوری.

2-چالاکی جەستەیی و وەرزشکردن: ئەبێتە هۆی دابەزینی شەکر و چەوری خوێن و هەروەها پاراستنی دڵ و بۆری خوێنەکان و ماسولکەکان و کەمبوونەوەی فشاری دەروونی.

3-دابەزاندنی کێشی لەش: ئەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی شەکری خوێن و چالاکتر بوونی سوری خوێن.

4-دوورکەتنەوە لە جگەرەکێشان: جگەرەکێشان و شەکرە بەیەکەوە لە کەسێکدا مەترسی توشبوون بە نەخۆشی بۆریەکانی خوێن زۆر زیاتر ئەکەن بە بەراورد بە کەسێک کە تەنها شەکرەی هەبێت.


PM:05:37:02/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌