‌هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری میسر كۆچی دوایكرد

وێستگە ستایل-

محه‌مه‌د یوسف برای هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری"حه‌سه‌ن یوسف" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ كۆچی دوای براكه‌ی‌ ڕاگه‌یاند له‌ ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هۆكاری مردنه‌كه‌ی‌ ئاشكرا كردبێت.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كۆچكردوه‌ له‌دایكبوی 14 ی ئه‌پریلی 1934 ه‌ و ده‌رچوی په‌یمانگای هونه‌ری شانۆیه‌، هاوكات كۆلێجی بازرگانی له‌ساڵی 1955 ته‌واوكردوه‌، یه‌كه‌م فیلم ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كاری تیادا كردوه‌ و تیایدا ده‌ركه‌وتوه‌ فیلمی""أنا حره‌" بووه‌، پاش ئه‌وه‌ له‌ چه‌ندین فیلمی دیكه‌دا ڕۆڵی بینیوه‌.

سه‌ره‌تای كاركردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی 60 و 70 ی سه‌ده‌ی‌ ڕابردو و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند فیلمێكی پێشكه‌شكردوه‌ له‌دیارترینیان "فی بیتنا رجل"، و"الخطایا"، و"الباب المفتوح" بوه‌.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كه‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی دیاری میسری"شمس بارودی " یه‌ و پاش جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ هونه‌رمه‌ند لوبلوبه‌ له‌ ساڵی 1972 هاوسه‌رگیریان كردوه‌ چه‌ندین فیلمیان به‌یه‌كه‌وه‌ تۆماركردوه‌.

مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ بڕیاری دوركه‌وتنه‌وه‌یدا له‌ كاری هونه‌ری پاش ئه‌وه‌ی‌ ساڵی 2023 كوڕه‌كه‌ی‌ گیانی له‌ده‌ستدا ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ری.


PM:08:08:29/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 3136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌