توێژینه‌وه‌یه‌ك: شیلك زۆر بخۆن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه زانكۆی كالیفۆرنیا بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ ئه‌نجامیداوه تیایدا سووده‌كانی خواردنی میوه‌ی شیلك خراوه‌ته ڕوو، دیارترینیان دواخستنی پیربوونی مێشك و ڕێگری كردنه له توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
پسپسۆڕان له زانكۆی"كالیفۆرنیا" سووده‌كانی خواردنی میوه‌ی شیلك یان باسكردوه، یارمه‌تی باشكردنی ته‌ندروستی دڵ و ڕێكخستنی زینده‌چالاكی جه‌سته ده‌دات و سوڕی خوێن چالاك ده‌كات، ئاستی شه‌كر له‌خوێندا ڕێكده‌كاته‌وه و كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت.
دكتۆره روبرتا هۆلت توێژه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و مامۆستای یاریده‌ده‌ر له زانكۆی كالیفۆرنیا وتویه‌تی" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌مان سووده‌كانی خواردنی شیلك ی خستۆته ڕوو، ئه‌م میوه‌یه به‌ته‌نها كۆلیسترۆڵی خوێن دانابه‌زێنێت به‌ڵكو یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن ده‌دات و هۆكارێكی باشه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ"
پسپۆڕان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن شیلك بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی مێشكیان ته‌ندروست بێت و له خه‌ڵه‌فان پارێزراوبن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه مه‌ترسی زیادبوونی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه به سێ هێنده هه‌تا ساڵی 2050.
PM:09:37:28/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 940
جار خوێنراوه‌ته‌وه