‌سێ نیشانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌

وێستگە ستایل-

هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ زوو ده‌ستنیشان ده‌كرێن چاره‌سه‌ریان ئاسانتره‌، پسپۆڕان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له‌كاتی هه‌ستكردن به‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌ك زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.

1- كه‌م خوێنی:
یه‌كێك له‌و نیشانانه‌ی‌ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌بوونی گرفت له‌ گه‌ده‌دا كه‌مخوێنیه‌، سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌ له‌ به‌ریتانیا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌" ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌رده‌وام هه‌ست به‌ ماندوێتی بێ هۆكار ده‌كه‌ن له‌ڕاستیدا هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ خڕۆكه‌ سوره‌كانی خوێن و ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌مخوێن بیت"

2-ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی‌ شه‌وان:
یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی توشبوون به‌ چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه‌ "ئاره‌فكردنه‌وه‌ی‌ شه‌وانه‌یه‌" له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م حاڵه‌ته‌ باشتره‌ سه‌ردانی پزیشكه‌كه‌ی‌ خۆت بكه‌یت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێ هۆكار كێشی جه‌سته‌ت له‌ده‌ستدا یان نیشانه‌ی‌ دیكه‌ت هه‌ستپێكرد.

3-دابه‌زینی ڕێكه‌:
یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی توشبوون به‌م جۆره‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ دابه‌زینی ڕێكه‌یه‌ و ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌كی باوه‌.

چه‌ند نیشانه‌یه‌كی باوی شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌:
1-ئازاری سك
2- زه‌رد بوونی ڕه‌نگی پێست و سپێنه‌ی‌ چاو.
3-هه‌ستكردن به‌ لاوازی و هیلاكبوون
4-دڵتێكهه‌ڵاتن
5-ڕشانه‌وه‌ و له‌ده‌ستدانی كێش
6-هه‌بوونی خوێن به‌ پیساییه‌وه‌ و گۆڕانی ڕه‌نگه‌كه‌ی‌ بۆ سور و ڕه‌ش
7-سكچوون به‌شێوه‌ی‌ ئاو


PM:09:27:28/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌