ڕاپۆرتێك: ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌فڕۆكه و یه‌خته‌كانیان ژینگه پیس ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
ڕاپۆرتێكی نوێ كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی"ئۆكسفام" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ كه‌سێكی سه‌رمایه‌دار له ئه‌وروپا هۆكاره بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گازی ژه‌هراوی و ئه‌وانه‌ی هۆكارن بۆ گه‌رمبونی جیهانی ئه‌و بڕه‌ی ئه‌م كه‌سانه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه %1 ی ئه‌و بڕه‌یه كه‌سێك له وڵاتێكی هه‌ژار له‌ته‌واوی ژیانیدا هۆكاره بۆ دروستبوونی.
كیارا بۆتاتۆرۆ ڕاوێژكاری یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئۆكسفام بۆ باج وتویه‌تی" ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌وروپا واده‌زانن هه‌ساره‌كه‌مان یاریگایه‌كی تایبه‌ته بۆ ئه‌وان"
ئۆكسفام توێژینه‌وه‌كه‌ی پێش كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا "كوپ 29" بڵاوكردۆته‌وه كه بڕیار وایه مانگی 11 ی داهاتوو له باكۆ به‌ڕێوه بچێت‌و تیایدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هاندانی پرۆژه‌ی بچوك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری پیسبوونی كه‌شوهه‌وا له وڵاته هه‌ژاره‌كان.
ئه‌م ڕێكخراوه نا جكومیه تایبه‌ت به كۆنترۆڵكردنی هه‌ژاری داوای كردوه زیادكردنی باجدانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ببێت به ناچاری به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی فڕۆكه و به‌له‌می تایبه‌تن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاری پیسبوونی ژینگه و كه‌شوهه‌وان له‌سه‌ر حسابی هه‌ژاره‌كانی جیهان.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندانه وه‌به‌رهێنانه‌كانیان پیسكه‌ری ژینگه‌یه و له‌سه‌ر حسابی هاوڵاتیانی دیكه‌ی جیهان خۆیان خۆشبه‌خت ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت به‌رگه‌ی ئه‌وه بگرن قه‌ره‌بووی ئه‌وه بكه‌نه‌وه كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن"
PM:08:42:28/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 896
جار خوێنراوه‌ته‌وه