له‌حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا ئافره‌تێك دوو منداڵی له دوو منداڵدانی جیاواز له‌دایكبوو
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێك كه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن و جیاوازی هه‌یه و خاوه‌نی دوو منداڵدانه، له هه‌ریه‌كه‌یاندا منداڵێك دروست بووه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی باكوری ڕۆژئاوای چین منداڵی بووه.
ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه یه‌ك ئافره‌ت له‌كۆی ملیۆنێك توشی ده‌بن، و منداڵبوونه‌كه به نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره ئه‌نجامبدراوه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م منداڵبوونه مانگی ڕابردوو كراوه، به‌ڵام چیرۆكی لی له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆته جێگای باس، زیاتر له 50 ملیۆن كه‌س بینه‌ری ڤیدیۆی ئه‌م خانمه بوون و پیرۆزباییان لێكردوه.
نه‌خۆشخانه‌كه له‌ڕێی هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی چینی"ویبۆ" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و كردوه، ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گمه‌ن ڕووده‌دات كه هه‌ر منداڵێك له‌ناو منداڵدانێكدا دروست ببێت و ده‌گمه‌نه دووگیانیه‌كه هه‌تا كۆتا قۆناغی دووگیانی به‌رده‌وامی هه‌بێت"
منداڵه له‌دایكبووه‌كانی ئه‌م دووگیانیه یه‌كێكیان كوڕه كێشی 17 ڕه‌تڵ و 19 ئۆنسه‌یه و كچێك كه كێشی 5 ڕه‌تڵ و 30 ئۆنسه‌یه.
PM:08:35:02/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 2572
جار خوێنراوه‌ته‌وه