‌خانمه‌ هونه‌رمه‌ند نه‌رمین قادر جارێكی دیكه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا

وێستگە ستایل-

خانمه‌ هونه‌رمه‌ند نه‌رمین قادر له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند وێنه‌یه‌كی پاش نه‌شته‌رگه‌ری بڵاوكردۆته‌وه‌ و سوپاس گوزاره‌ بۆ ئه‌و دۆخه‌ی‌ ئێستا تیایدایه‌تی.

ئه‌م خانمه‌ نوسیویه‌تی"خوایە گیان سوپاس بۆ، ئەم خەڵاتەگەورەیەت بەمنت  بەخشی و شیفاش هەرلای تۆیە داوات لێ دەکەم بۆخاتری ناوە جوانەکانت"
 
قد تكون صورة ‏‏‏شخص واحد‏، و‏الوخز بالإبر‏‏ و‏مستشفى‏‏

ده‌شڵێت"ئەمجارەش ڕزگارم بکە لەم  ئازارە قورسە هاوڕێیان بەگەورەی خۆتان بمبەخشن کەناتوانم وەڵامتان بدەمەوه‌ سوپاس بۆ هەموو  بەسەرکردنەوەکانتان ئێوە گەورەی  منن هەمووکات"

قد تكون صورة ‏‏‏‏٤‏ أشخاص‏، و‏سكوتر‏‏ و‏مستشفى‏‏

ساڵی 2022 كچی ئه‌م خانمه‌ وێنه‌یه‌كی دایكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردبوو دایكی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدراوه‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی دایكی ئاشكرا بكات، ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا ئه‌م خانمه‌ دۆخی ته‌ندروستی تێكچو و بۆ ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری وه‌رگرت، دوێنێ چه‌ند وێنه‌یه‌كی پاش نه‌شته‌رگه‌ری دووه‌می بڵاوكرده‌وه‌.

قد تكون صورة ‏‏‏٥‏ أشخاص‏ و‏نص‏‏

نه‌رمین قادر خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و خاوه‌نی كچ و كوڕێكه‌، یه‌كێك بوو له‌ ئه‌كته‌ره‌ دیاره‌كانی پۆگرامی" به‌رنامه‌ی‌ به‌رنامه‌"


PM:07:44:02/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 6832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌