كۆنترین پارچه په‌نیر دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
تیمێك له زانایانی چین وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان باسی ده‌كه‌ن پارچه‌یه‌ك په‌نیریان دۆزیوه‌ته‌وه كۆنترینه له جیهاندا و ته‌مه‌نی له 3600 ساڵ زیاتره.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك تۆڕی"NBC news" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" تیمێكی چینی پاش توێژینه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و دوو پارچه په‌نیره‌ی دۆزیویانه‌ته‌وه كۆنترینه له جیهاندا"
فۆتشیاومی پسپۆڕی بواری بۆماوه زانی كۆنه له ئه‌كادیمیای چین تایبه‌ت به زانست له په‌كین، نوسه‌ری سه‌ره‌یه‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری"سیل" بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه"په‌نیر له‌كاتی ئاسایی‌دا ته‌ڕ و نه‌رمه به‌ڵام ئه‌مه به‌هۆی كۆنیه‌وه وشك بۆته‌وه و بوه به پارچه‌یه‌ك به‌رد، شیكاری پێكهاته‌ی بۆماوه‌ی په‌نیره‌كه چیرۆكی گه‌لی شیاوهی ده‌خاته ڕوو كه خاوه‌نی ئاژه‌ڵی شیرده‌ر بوون و له‌سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ئاژه‌ڵیان په‌روه‌رده كردوه"
ئه‌م په‌نیره له‌ناو تابوتێكدا دۆزراوه‌ته‌وه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می برۆنزی له یه‌كێك له گۆڕه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی شیاوهی له ساڵی 2003 دا.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه نه‌وه‌كانی گه‌لی شیاوهی به‌وه ناسراون جه‌سته‌یان به‌رگه‌ی لاكتۆزی نه‌گرتوه به‌شێوه‌یه‌كی بۆماوه‌ی لو سه‌رده‌مه‌دا.
AM:11:42:30/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 832
جار خوێنراوه‌ته‌وه