‌به‌م نزیكانه‌ دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی نامۆ ڕووده‌دات

وێستگە ستایل-

پسپۆڕانی بواری گه‌ردوون باس له‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌  ئه‌و ڕوداوه‌ گه‌ردونیه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ 80 ساڵدا یه‌كجار ڕووده‌دات، پێشبینی ده‌كرێت له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ئه‌مه‌ ببینرێت و چانسێكه‌ بۆ ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م دیارده‌ گه‌ردونیه‌ ببینن.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ی‌ گۆڤاری  Metro ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ مانگی 10 ی 2024 ئه‌ستێره‌ی‌ كلكدار ده‌بینن، ئه‌م دیارده‌یه‌ 80 ساڵ جارێك دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، زاناكان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌و كلكداره‌ی‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ده‌ربكه‌وێت له‌سه‌رده‌می مرۆڤی نیاندرتاڵ كۆتا جار ده‌ركه‌وتووه‌.

ئه‌ستێره‌ی‌ كلكداری (A3) مانگی 1 ی ساڵی ڕابردوو دۆزرایه‌وه‌، پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێك بێت له‌ بیرقه‌دارترین ئه‌و ئه‌ستێره‌ كلكدارانه‌ی‌ تا ئێستا بینراون، و هه‌ندێك به‌ كلكداری سه‌ده‌ ناوی ده‌هێنن.

له‌ نیوه‌ گۆی باكوری زه‌وی به‌چاوی ئاسایی ئه‌م ئه‌ستێره‌ كلكداره‌ ده‌بیندرێت، به‌دیاریكراوی له‌نێوان 27 ی 9 بۆ 2 ی 10 پێش خۆر هه‌ڵاتن ده‌رده‌كه‌وێت، چانسی دووه‌میش له‌نێوان 12-30 ی ئۆكتۆبه‌ردایه‌ و پاش خۆرئاوا بوون چانسی ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ ببینیت.

ئه‌ستێره‌ كلكداره‌كان پاره‌چه‌ك به‌ردی ڕه‌قت له‌ بۆشای ئاسمان له‌ ده‌وری خۆر ده‌سوڕێنه‌وه‌ و قه‌باره‌یان له‌ ئه‌ستێره‌ بچوكه‌كان بچووكتره‌، و به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌ستێره‌ بچوكه‌كان كه‌ له‌ به‌رد و كانزا دروست بوون، ئه‌مان له‌ به‌فر و به‌رد و گاز دروست بوون ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ پێكهاته‌یه‌كی شێوه‌ كلكی هه‌بێت، گه‌رما به‌شێك له‌و به‌فره‌ ده‌توێنێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ گاز ورده‌تۆز دروست ده‌كات به‌هۆیه‌وه‌ به‌ ڕوونی له‌ پاش خۆی ڕووناكی ده‌رده‌كه‌وێت.


AM:11:05:30/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌