‌پسپۆڕان: له‌نێوان ته‌مه‌نی 44 بۆ 60 ساڵی مرۆڤ له‌ شه‌و ڕۆژێكدا ده‌كرێت پیر ببێت

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی‌ جێگیر كردوه‌ پیر بوون به‌شێوه‌ی‌ شه‌پۆل ڕووده‌دات پاش ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن، یه‌كێكیان له‌ ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نی 40 ساڵیدایه‌ و ئه‌وی دیكه‌یان له‌ سه‌ره‌تای 60 ساڵه‌كانی ته‌مه‌ندایه‌، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و بیرۆكه‌ نه‌ریتیه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات پیربوون جێگیر و خاو ڕووده‌دات.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پێگه‌ی‌  First Postبڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا زاناكان له‌ زانكۆی"ستانفۆرد" توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ گۆڤاری Nature Aging بڵاویان كردۆته‌وه‌ باسیان له‌وه‌ كردوه‌ پرۆسه‌ی‌ پیربوون به‌شێوه‌ی‌ شه‌پۆل ڕووده‌دات و بابه‌ته‌كه‌ زۆرجار كتوپڕه‌.

پسپۆڕان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن دروستبوونی چرچی له‌سه‌ر ڕوخسار و شل بوونه‌وه‌ی‌ پێست و سپی بوونی تاڵه‌ موه‌كان و ئازاری ماسولكه‌ و جومگه‌كان و زوو توشبوون به‌ نه‌خۆشی هه‌موویان نیشانه‌ی‌ كتوپڕن بۆ پیربوون،  له‌گه‌ڵیدا كه‌سه‌كه‌ كێشی زیاد ده‌كات و هۆكاره‌كه‌ش ناته‌ندروست ژیانكردنه‌.

دكتۆر مایكل سنایده‌ر مامۆستا له‌ زانستی بۆماوه‌ی‌ له‌ زانكۆی ستانفۆرد كه‌ توێژه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ وتویه‌تی" زۆر كه‌س لایان وایه‌ به‌ قۆناغ پیر ده‌بن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا به‌و جۆره‌ نییه‌ له‌ ته‌مه‌نی 44 ساڵی گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ له‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ ڕووده‌داتو دووه‌م جار له‌ ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا گۆڕانكاریه‌كی دیكه‌ی‌ گه‌وره‌ له‌ جه‌سته‌دا ڕووده‌دات.


AM:11:05:30/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌