پزیشكێك: ئهگهر دڵت تهندروست بێت ژیانت تهندروست دهبێت
وێستگە ستایل-
دڵ سەرەکیترین ئەندامی جەستەیە و لەکارکەوتنی واتە کۆتایی ژیانە، کەواتە مەهێڵە دڵت لەکار بکەوێت، بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، نەخۆشییەکانی دڵ هۆکاری سەرەکیی مردنن لە جیهان دا؛ کە ساڵانە نزیکەی 20 ملیۆن کەس بەهۆیانەوە گیان لەدەستدەدەن.
بە پەیڕەوکردنی چەند خوویەکی تەندروست کە ژیانت دەپارێزێت دەکرێت ئەم ژمارەی مردنە کەمبکرێتەوە و رێگری لێبکرێت، خۆشبەختانە 80٪ـی نەخۆشییەکانی دڵ دەتوانرێ کۆنتڕۆڵبکرێت بەم شێوەیە كه دکتۆره ئەسما پزیشکی نیشتەجێی خولاو لهم بابهتهدا باسیكردوه.
1- گۆڕینی شێوازی ژیانی تەندروست
2- کەمکردنەوەی خۆراکی چەور و سوێر
3- نەخواردنەوەی مادە کحولییەکان
4- نەکێشانی جگەرە و نێرگەلە
5- وەرزش و جووڵەی رۆژانە
6- کەمکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی
7- کۆنتڕۆڵکردنی شەکر، چەوری و پەستانی خوێن
8- رێگریکردن لە قەڵەوی
9- وەرگرتنی دەرمان لەکاتی هەبوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان
10- ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە لەکاتی بوونی نیشانەکانی سینگئێشە، هەناسەتەنگی، دڵەکوتی، سڕبوونی دەست و قاچەکان و ئەستووربوونی پێیەکان.
11- بینینی پزیشکی پسپۆڕ و پزیشکانی هەناوی
AM:11:01:30/09/2024
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه