‌ئایا خۆراك و پلاستیك په‌یوه‌ندیان چییه‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مكه‌وه‌؟

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ مادده‌ی‌ كیمیاوی مه‌ترسیدار كه‌ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك دزه‌ی‌ كردۆته‌ ناو خواردنه‌كانمان.

نزیكه‌ی‌ 200 جۆری مادده‌ی‌ كیمیاوی په‌یوه‌ندیدار به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌ دروستكردنی قتوی خۆراك و مادده‌ پلاستیكه‌كان به‌كاردێت، ده‌یان جۆری مادده‌ كیمیاویه‌كان له‌ڕێی خواردنه‌وه‌ ده‌گاته‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ، ئه‌م ئه‌نجامانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ تێكڕای توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌ ئافره‌تانی خوار ته‌مه‌ن 50 ساڵ زیادی كردوه‌ له‌ جیهاندا.

پسپۆڕان ئاگای ده‌ده‌ن ئه‌م زیادبوونه‌ له‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك ته‌نها بۆماوه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی نییه‌، مادده‌ی‌ پلاستیك و خواردنی پڕ له‌ مادده‌ی‌ كیمیاوی مه‌ترسیدار مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ زیاد ده‌كات، به‌ڵام ده‌كرێت به‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌م دوو هۆكاره‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك كه‌م بكرێته‌وه‌.


PM:07:56:29/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌