نیشانهكانی خهمۆكی دوای منداڵبوون
وێستگە ستایل-
لەدایکبوونی منداڵ دەتوانێت چەندین هەستی جۆراوجۆر بە ئافرەت ببەخشێت لە خۆشییەوە تا ترس و دڵەڕاوکێ، بەڵام دەتوانێت ببێتە هۆی هەستێکی گەورەتر کە بریتییە لە خەمۆکی. خەمۆکی دوای منداڵبوون بە شێوەیەکی گشتی بە گۆڕانی باری دەروونی، گریان، دڵەڕاوکێ و سەختی خەوتن تایبەتمەندە.، دکتۆرە دلۆڤان پسپۆری نهخۆشیهکانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا نیشانهكانی خهمۆكی پاش منداڵبوون دهخاته ڕوو.
نیشانەکانی خەمۆکی دوای منداڵبوون چین؟
نیشانەکانی خەمۆکی دوای منداڵبوون هاوشێوەی نیشانەکانی خەمۆکی ناسراون، لەوانە:
1-هەستکردن بە دڵتەنگی و خەمۆکی.
2-بێتوانایی لە چێژوەرگرتن لە شتە خۆشەکان.
3-ماندوێتی یان کەمی وزە.
4-خراپی تەرکیزکردن.
5-ئاستی نزمی متمانە بەخۆبوون.
6-کێشەی خەوتن.
7-گۆڕان لە ئارەزووی خواردن (زۆر یان کەم خواردن).
8-لەوانەیە دایکەکە هەست بە گۆشەگیری بکات ، یان تەنانەت بیرکردنەوە لە زیانگەیاندن بە خۆی یان منداڵەکەی.
PM:03:43:28/09/2024
ئهم بابهته 804
جار خوێنراوهتهوه