‌سه‌ری شاجوان له‌ زبڵدا دۆزرایه‌وه‌

وێستگە ستایل-

باوكی شاجوانی سویسرا كه‌ به‌ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كوژرا و چه‌ند پارچه‌یه‌ك له‌ جه‌سته‌ی‌ وردكرا، سه‌ری كچه‌كه‌ی‌ له‌ كیسی زبڵدا دۆزیه‌وه‌.

كریستینا جۆكسیمۆڤیتش ته‌مه‌ن 38 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ده‌ستی مارك ی هاوسه‌ری خێنكێندراوه‌ چه‌ند پارچه‌یه‌كی جه‌سته‌ی‌ ورد كردوه‌ و سه‌ری له‌ كیسێكی ڕه‌شی زبڵدان له‌ ژوری شۆردنی جلوبه‌رگ دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌.

باوكی قوربانیه‌كه‌ له‌ ماڵی كچه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی نانی خواردوه‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ بزانێت هاوسه‌ری كچه‌كه‌ی‌ سه‌ری كچه‌كه‌ی‌ به‌ مشاری كاره‌بای بڕیوه‌ و به‌ چه‌قۆی باخ بڕین جه‌سته‌ی‌ پارچه‌ پارچه‌ كردوه‌، پاش چه‌ند ڕۆژێك له‌لایه‌ن باخچه‌ی‌ ساوایانی منداڵه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ باپیره‌وه‌ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كان وه‌ربگرێته‌وه‌، له‌و كاته‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ هیچ له‌باره‌ی‌ شوێنی ئه‌م ئافره‌ته‌ بزانێت چونكه‌ چه‌ندینجار چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ماڵ بێ ئه‌وه‌ی‌ ئاگادار بێت.

پێش ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ پۆلیس باوكی شاجوان له‌ماڵی كچه‌كه‌یدا گه‌ڕاوه‌ هه‌تا سه‌ری كچه‌كه‌ی‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ زاواكه‌ی‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان جه‌خت له‌ هه‌بوونی گرفتی ده‌رونی ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ شاجواندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ تۆمه‌تێكی ته‌واوه‌تی نه‌دراوه‌ته‌ پاڵ.


PM:05:47:18/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌